Home » سلاید شۆ » یه‌كێتی زانایان هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی م.مه‌زهه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌

یه‌كێتی زانایان هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی م.مه‌زهه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌

دووای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر بڵاو بویه‌وه‌  یه‌كێتی زانیانی ئیسلامی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌كه‌كدا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌لامه‌زهه‌ر خوڕاسانی له‌ وتاردان دوورخرابێته‌وه‌ .

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان هاتووه‌ : دوور خستنه‌وه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر دووره‌ له‌راستیه‌وه‌ و به‌ڵكو وتارنه‌دانی مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌هۆی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌ .

له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌وتارنه‌دانی مه‌لامه‌زهه‌ر هاتووه‌ : ئه‌و مامۆستایه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ ئه‌م كاره‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد، به‌ سینگی فراوانی خۆیه‌وه‌ له‌ كاری وتاربێژی راوه‌ستاوه‌، به‌ڵگه‌شمان بوونی كۆمه‌ڵێك مامۆستای دیكه‌یه‌، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ وتاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ رێكخراوه‌كانه‌وه‌ نییه‌، كه‌چی وتاری هه‌ینیش ناخوێننه‌وه‌، چونكه‌ له‌ مۆڵه‌تدان .

 له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مامۆستا مه‌زهه‌ر خۆڕاسانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌وتاردان دوورخرابێته‌وه‌ .
(ئاژانسی باشور)

Comments

comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top